حەسەن گەرمیانی

جا من چی بکەم

بە دەنگی: حەسەن گەرمیانی
شێوەزار: سۆرانی
178
جا من چی بکەم شەو دانایە تا لە خەونمدا بێمە لات
یان بە سۆزی هۆنراوەیێک پەیکەرێکت بۆ داتاشم
شۆخ و شەنگ بێ هەر وەک باڵات
مەودای خەیاڵی من کورتە ڕێگا ناباتە سەر سیمات
چارم نییە و ناچمە خەو خەیاڵیش نایێ بمبات

خەمت تاوێ سەنگین ئەبێ ناخم دەخوا وەکوو ئافات
سروشتی مەراقت سەختە
سەرنجم زۆر کورت بووەتەوە ناگاتە دامێنی نیگات
دیارە بە خەمتەوە دەمرم لە سایەتا پشوو نادەم
تەنیا بۆ تاکە چرکەیەک بۆ باڵات نابم بە سابات
بەهارم بەرەو پایزە و شنەیەک لای تۆوە نەهات
شنەیەک لای تۆوە نەهات