خۆم شەکەتی ڕێگام با نەختێ سەیر باڵات کەم
وە نیگا مەستم کە جا تاقەگوڵەکەی لێو چەم
قومێ ئاوم دەرێ با نەختێ دەمم تەڕ کەم
کەی مانووێتیم بشکێ جا دوو قسەت لێلا* ئەکەم
دەردی دابڕان هەر خۆم چاک ئەیزانم
لەیەک دابڕاین دەک ماڵی وێرانم
خۆم وە گشت کەسێ ئای نامۆ ئەزانم
ڕەنگ لە ڕووم نەما ئای وا دەرچوو گیانم
خۆم شەکەتی ڕێگام با نەختێ سەیر باڵات کەم
وە نیگا مەستم کە جا تاقەگوڵەکەی لێو چەم
قومێ ئاوم دەرێ با نەختێ دەمم تەڕ کەم
کەی مانووێتیم بشکێ جا دوو قسەت لێلا ئەکەم
دەردێکم گرتووە وای ئای نییە دەرمانم
ئای چیم وەسەر هات ئای خۆیشم نازانم
بۆچی نامناسی خەڵکی لای خۆتانم
دەی فریام کەفە ئای قەزات لە گیانم
خۆم شەکەتی ڕێگام با نەختێ سەیر باڵات کەم
وە نیگا مەستم کە جا تاقەگوڵەکەی لێو چەم
قومێ ئاوم دەرێ با نەختێ دەمم تەڕ کەم
کەی مانووێتیم بشکێ جا دوو قسەت لێلا ئەکەم