ناسر ڕەزازی

شلێرە گیان

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
405
شلێرە گیان، شلێرە گیان، شلێرە لێ لێ، شلێرە گیانا، شلێرە
بۆن خۆش هەر وەک کەنێرە لێ لێ، کەنێرە گیانا، کەنێرە
لە کچە کوردی هەولێرە لێ لێ، هەولێرە دینۆ، هەولێرە

ئێسک سووکە و شۆخ و شەنگ لێ لێ، شوخ و شەنگ گیانا، شوخ و شەنگ
شیرین وێنەی شیلەی هەنگ لێ لێ، شیلەی هەنگ گیانا، شیلەی هەنگ
هەر وەک ئاوی شین و مەنگ لێ لێ، شین و مەنگ گیانا، شین و مەنگ

سوورە گوڵی نێو پەرژینە لێ لێ، پەرژینە گیانا، پەرژینە
نەشمیلە و خاڵ نەخشینە لێ لێ، نەخشینە گیانا، نەخشینە
دەوای جەرگی بە برینە لێ لێ، بە برینە دینۆ، بە برینە

پەری وێنە و نازدارە لێ لێ، نازدارە گیانا، نازدارە
کچە کابان و سالارە لێ لێ، سالارە ئۆی ئۆی، سالارە
شلێرە گیان، شلێرە گیان، شلێرە لێ لێ، شلێرە ئۆی ئۆی، شلێرە
لە کچە کوردی هەولێرە گیانا، هەولێرە دینۆ، هەولێرە