کارمەند ڕواندزی

ئەی گوڵ لەسەر چڵانت

بە دەنگی: کارمەند ڕواندزی
شێوەزار: سۆرانی
192
هەستە یارەکەم یار وەعدی جارانە
شایی و سەیرانە لە نێو ڕەزانە
بەهارە ئەمڕۆ جەژنی عاشقانە

سەد ماشەڵا یارم چەندە بەنازە
ئەمنی کوشتووە بەو چاوە بازە
بەس عەیبێکی هەیە زۆر مەکربازە

ئەی گوڵێ لەسەر چڵانت لەسەر چڵانت
بوویم بە پاسەوانەت
لە ترسی بولبولانت، بولبولانت
بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم لە تۆ دوورم من مەلوول
لە تۆ دوورم من مەلوول

ڕۆژ و شەو بیر و خەیاڵم وەڵا خەیاڵم
دڵداری لێوی ئاڵم، دڵداری لێوی ئاڵم
گوێ بگرە لە ناڵەناڵم، لە ناڵەناڵم
بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم لە تۆ دوورم من مەلوول
لە تۆ دوورم من مەلوول

ئێستا لە تافی جوانت وەڵا جوانت
قیبلەگای دڵدارانت
منیش دەیڵێم گۆرانی وەڵا گۆرانی
بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم لە تۆ دوورم من مەلوول
لە تۆ دوورم من مەلوول