ڕێناس وریا

شاری مەعریفەت

بە دەنگی: ڕێناس وریا
ئەلبۆم: زەینەب خان - کچە کورد
شێوەزار: سۆرانی
213
هەوای خۆشی بەفری قەندی
هەستی دڵان شانە دەکا
بۆنی گوڵان دێنێ و دەبا
بولبولان دێوانە دەکا
مەگەر بەهەشتی خوا وا بێ
لەو نەسیمە سەحەرییەدا
ڕۆحی هەنار ئامادە بێ
شەراب لە پەیمانە بکا

گەڵا لەسەر درەختەوە بە لەنجە و لار و سەماوە
قومری بە دڵ بچریکێنێ و شەرحی ئەو گریانە بکا
وەکوو باخی ئیرەم وایە
سروشتی ڕازاوەی کۆیە
لەوەتەی کوردستان هەیە
کۆیە ئەم بەیانە دەکا
هەوای خۆشی بەفری قەندی
هەستی دڵان شانە دەکا
بۆنی گوڵان دێنێ و دەبا
بولبولان دێوانە دەکا
مەگەر بەهەشتی خوا وا بێ
لەو نەسیمە سەحەرییەدا
ڕۆحی هەنار ئامادە بێ
شەراب لە پەیمانە بکا

قەڵەمزادەی کۆیە زۆرن بە بیر و فکر و هۆشەوە
کۆیە هەر وا بووە و وا دەبێ فەخری ئەم سامانە دەکا
چ شارێ لەم کوردستانە ساحیب فکری منەوەرە
کۆیەیە فکری ئازادی پەخشان و پەخشانە دەکا
زەینەب هەقتە گەر بنازی بڵێی کۆیە و کۆییزادەم
کۆیە شاری مەعریفەتە و تەئریخ ئەم بەیانە دەکا
هەوای خۆشی بەفری قەندی
هەستی دڵان شانە دەکا
بۆنی گوڵان دێنێ و دەبا
بولبولان دێوانە دەکا
مەگەر بەهەشتی خوا وا بێ لەو نەسیمە سەحەرییەدا
ڕۆحی هەنار ئامادە بێ شەراب لە پەیمانە بکا

هۆنراوە: زەینەب خان (کچە کورد)