براینە با بەندەکی بچینە خوارێ لۆ لای قەرادزی
چونکی بوار گەلەک غەریب و خەمرایە
وەختی کوریرک و کنێرە
لەسەر ئاوێ دیبەگە و مەخمووری گەڕامەوە ماروێران با بچم لۆ شارەکەی هەولێرێ دەرێم برام هەولێر هەولێرە
حەیرانۆک لۆ وا درکور و غەریب و ماروێرانی
دەرێم برام هەولێر هەولێرە لەسەری قەراتە لە بنی باژێڕە
خۆ تازە دەزانم سینگ و مەمکێ نازدار حەیرانێ من قەیسەری و دووکانە
گوتی لاوە نیوشەوە لۆ کەیفێ درێ خۆ هێدی لۆ کە دەستۆکاتێ*؟؟؟ بگێڕە ماروێران
حەیرانۆک خۆ فەوتایمە مەمفەوتینە
حەیران در گەلەک کولە و گەلەک بریندارە توخوا برینۆکانم دەرمان کە جوانێ بێ پەرە*؟؟؟
زوڵفت دوو ماری گرێ گرێ
سەر ڕێ لە ڕێبوار ئەگرێ
دڵبەندی خاڵی ڕووتم پێی بڵێن ڕێگام لێ نەگرێ
بۆچ دەڵێن عاشق شێتە شێت نییە مەیلی لێتە
لە تەواوی زیندەگی نەوکەری خاکی پێتە
ئێستا یار لێم تۆراوە مەیلی بۆ من نەماوە
چەن ساڵە خۆشم دەوێی ئاگرت لەو دڵەم بەرداوە
بۆچ دەڵێن عاشق شێتە شێت نییە مەیلی لێتە
لە تەواوی زیندەگی نەوکەری خاکی پێتە
دوو ماڵمان جیرانن کیژیان گەلەک جوانن
ڕەنگزەرد و لێوئاڵن ئەی وەی لەبەر نازی تۆ
ڕەنگزەرد و لێوئاڵن ها لەبەر چاوی جوانی تۆ
بە هەوران پاییزە ناسکۆڵێم لێ زیزە
یار چەندە عەزیزە ئەی وەی لەبەر نازی تۆ
یار چەندە عەزیزە ها لەبەر چاوی جوانی تۆ
بێریڤان دەلێ دەلێ بێریڤان
ئەرێ کوژراوی تۆ بووم دە وەرە بمگرە بە شوان
کچێ کوژراوی تۆ بووم وەرە بمگرە بە شوان
ئەرێ ئەو ڕێزەماڵەی جوانێ بە ماڵ ئەنگۆوە
ئەرێ هەمووم خۆش دەوێن نازەنین بە بۆنەی تۆوە
ئەرێ هەمووم خۆش دەوێن وەڵا بە بۆنەی تۆوە
بێریڤان دەلێ دەلێ بێریڤان
ئەرێ کوژراوی تۆ بووم دە وەرە بمگرە بە شوان
کچێ کوژراوی تۆ بووم وەرە بمگرە بە شوان
گۆوەندە زەماوەندە دڵم بەندە هەر بۆ تۆیە وای وای
سەر و ڕۆح دانانە مەجلیسی شێرانە
ئەو جێژنە ناکەم بێ تۆ کە جەژنی قوربانە
خزمینە خەمی ژینە دڵ برینە بەو چاوشینە وای وای
سەر و ڕۆح دانانە مەجلیسی شێرانە
ئەو جێژنە ناکەم بێ تۆ کە جەژنی قوربانە
دەستم کرد بە *؟؟؟ لە بن داری شۆڕەبی
بەژنێ باریک هات ڕابرد ڕەبی کۆرە بم نەمدی
سێ مەولوودم لەسەر بن جوانێ بە نسیبم بێ
خودا لێت قبووڵ ناکا من بمرم لە غەریبی
تاوانم دەبێ چی بێ لەیلم هۆ لەیلم هۆ لەیلم هۆ
لێم دەڕەنجێی بە بێ هۆ بۆچی بۆ
*؟؟؟= ئەو وشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس