کەویار هادی

پەیامی گوڵ

بە دەنگی: کەویار هادی
ئەلبۆم: زەینەب خان - کچە کورد
شێوەزار: سۆرانی
244
من مەجنوونی تاسەی دیداری تۆمە
بە هیوای ڕەونەقی گوڵزاری تۆمە
فەرامۆشم نەکەی ئەی نووری چاوم
کە من کوشتەی وەرزی بەهاری تۆمە

شنەی شەوان شەپۆلی شەم دەفڕێنێ
شەمی شەمدانی شەو دەسووتێنێ
شانەی شلی شێتانەی شەرمنی شەو
پەنجەی شەوە پەیامی گوڵ دەهێنێ

من مەڕمەڕی شکاوی دەستی ڕۆژگار
کوێرە ڕێگا و کەلاوەی دوورەهاوار
دەناڵێنم لە شەوگاری بێکەسی
لە رۆژگاری خەفەتبار و گرفتار
وەکوو بولبول دڵێ بکەوتە ناڵە
چ ناڵینێ بناڵێ بە ناڵە
کە ناڵەی هات لە باخان بولبولی مەست
تۆش بناڵە بە ناڵینی ئەو ناڵە

هۆنراوە: زەینەب خان (کچە کورد)