عەدنان کەریم

ڕازی دڵ

بە دەنگی: عەدنان کەریم
ئەلبۆم: زەینەب خان - کچە کورد
شێوەزار: سۆرانی
583
شەربەتی وەسڵت دەرمانە بۆ من
پێکێکی تێکە و بیدەرە دەستم
خەستەیی عەشقی نێو نیگایەکم
جارجار ئەحواڵی گەدات بپرسە

وەرە ببینە داوێنی خەیاڵ
سفرەی ڕەنگینی تۆی ڕاخستووە
شنەی بای سەحەر کە دەگاتە لات
هەر وا دەزانێ تازە نووستووە

بۆ ڕازی دڵە بولبول دەخوێنێ
بە سەدای گەرمی گوڵ دەوەرێنێ
چیرۆکی ڕازی دەگێڕێتەوە
یا مەستت دەکا یا دەتسووتێنێ
شەربەتی وەسڵت دەرمانە بۆ من
پێکێکی تێکە و بیدەرە دەستم
خەستەیی عەشقی نێو نیگایەکم
جارجار ئەحواڵی گەدات بپرسە

هۆنراوە: زەینەب خان (کچە کورد)