جووتێ چاوی شینی مەنگت هێندە گەشە سیحراوییە
پڕتەلیسمە، دڵفڕێنە تا بڵێی لێم کارییە
لێوی ئاڵی بێ سووراوت هێندە پاراوتە و تەڕە
کوڵمی سادەی بێ ڕوتووشت جوانە بێ دەسکارییە

گوڵ بە سەد لاف و گەزاف و شەونمی بۆنخۆشەوە
خۆی بەرانبەر لێوت بگرێ تووشی شەرمەسارییە
جووتێ چاوی شینی مەنگت هێندە گەشە سیحراوییە
پڕتەلیسمە، دڵفڕێنە تا بڵێی لێم کارییە
وام لەبەردەمتا کەساس کەوتووم و داوێنگیری تۆم
هێزی ئەژنۆم لێ بڕاوە چارەکەم ناچارییە