ناسر ڕەزازی

ناوێرم

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
366
من پەروانەی شەوق گیانا، شەم جەماڵێکم
کوشتەی نیگای ناز گیانا سۆسەن خاڵێکم
ناوێرم بیگوشم، بیمژم لیمۆکەی کاڵە
دەستیان لێ نادەم چونکە سەریان بە خاڵە
شلکە و منداڵە

بێهوش و مەستی گیانا پەری تارێکم
دڵ پڕ لە زووخ و جوانێ بێقەرارێکم
ناوێرم بیگوشم، بیمژم لیمۆ کەی کاڵە
دەستیان لێ نادەم چونکە سەریان بە خاڵە
شلکە و منداڵە

هاوار لە ڕەشی و گیانا ناپوختی بەختم
هاوار دڵسوزێ بێتە سەر وەختم
ناوێرم بیگوشم، بیمژم لیمۆ کەی کاڵە
دەستیان لێ نادەم چونکە سەریان بە خاڵە
شلکە و منداڵە

بەدبەخت و ڕۆژ ڕەش گیانا هەی دەربەدەر خۆم
باخەوانەکەی چیبکەم باخی بێبەر خۆم
ناوێرم بیگوشم، بیمژم لیۆ کەی کاڵە
دەستیان لێ نادەم چونکە سەریان بە خاڵە
شلکە و منداڵە