حەمەی نێرگز

خەوی سەوز

بە دەنگی: حەمەی نێرگز
شێوەزار: سۆرانی
200
بۆ... بێ لەو چاوە کاڵانەت
چی شک ئەبەم...!
لێم مەپرسە... بۆچی هاتووم
وەک کۆترێکی لانەواز
تەرە و ماندووم
هاتووم لە ناو چاوەکانتا
تێر تێر بنووم
تێر تێر بنووم

پەنجەکانم تینوویانە ئای دەست مەنێ بە ڕوویانەوە
با بیانگێڕم بە ڕەزی قژی خاوتا و نەڕۆنەوە
تا تێر عەتر ئەخۆنەوە
تا تێر عەتر ئەخۆنەوە
بۆ... بێ لەو چاوە کاڵانەت
چی شک ئەبەم...!
لێم مەپرسە... بۆچی هاتووم
وەک کۆترێکی لانەواز
تەرە و ماندووم
هاتووم لە ناو چاوەکانتا
تێر تێر بنووم
تێر تێر بنووم

لەوەتەی تۆم خۆشویستووە ئای خۆشویستووە
خەوەکانم سەوز بووە
هەقمە بگریم
هەقمە بگریم تۆ لە ناو چاوما سەوز بووی
بۆ گریانی من نەبووایە
تۆ بەبێ ئاو گەورە ئەبووی!
بۆ... بێ لەو چاوە کاڵانەت
چی شک ئەبەم...!
لێم مەپرسە... بۆچی هاتووم
وەک کۆترێکی لانەواز
تەرە و ماندووم
هاتووم لە ناو چاوەکانتا
تێر تێر بنووم
تێر تێر بنووم

هۆنراوە: دڵشاد مەریوانی

ئەم هۆنراوەیە لە ئابی 1974 لەلایەن هۆنەرەوە پێشکێش کراوە بە گۆرانیبێژ.

سەرچاوە: ڤەژینبووکس