حەمەی نێرگز

سەوزە مەڕۆ

بە دەنگی: حەمەی نێرگز
شێوەزار: سۆرانی
167
سەوزە مەڕۆ سەوزەکە سەوزەکەی ماڵم
نەخۆش نەکەوی سەوزە نەشکێنی باڵم

قەت خەفەت نەخۆی سەوزە بڵێی من کوڵم
کوڵی باڵاکەت سەوزە داویە لە دڵم
سەوزە مەڕۆ سەوزەکە سەوزەکەی ماڵم
نەخۆش نەکەوی سەوزە نەشکێنی باڵم

خەرمانەی داوە سەوزە وەک خەرمانەی گوڵ
چینێ باڵابەرز سەوزە چینێ باڵاکوڵ
سەوزە مەڕۆ سەوزەکە سەوزەکەی ماڵم
نەخۆش نەکەوی سەوزە نەشکێنی باڵم