عەدنان کەریم

کەرکووک

بە دەنگی: عەدنان کەریم
ئەلبۆم: زەینەب خان - کچە کورد
شێوەزار: سۆرانی
242
کەرکووک بۆ ئێمە ژینە ژیانە
قەڵای شەرەفی کوردی ئینسانە
بژی بە خۆشی و سەربەستی و شادی
نەفەسی تۆ بێ هەوای ئازادی

گڕی هەر گەش بێ بابەگوڕگوڕت
قەڵغانی تۆ بێ کچان و کوڕت
هەر خوا پێیداوی ئەم خاک و ئاوە
بوونت بە قەومی کوردی خوڵقاوە
ڕەقیب ناتوانێ زەفەر بهێنێ
گەنجینە زێڕت لە دەست دەربێنێ

کانیاوی دڵمە عەشق و ئازادی
دەیکا بە هەنگوین ئەم ژینە تاڵە
سۆزی دەروونم ناڵەی شمشاڵە
غەیری نیشتیمان چیم لە خەیاڵە!؟
هەر خوا پێیداوین ئەم خاک و ئاوە
بوونمان بە قەومی کوردی خوڵقاوە
نموونەی بەرزی کۆڵنەدانی کورد
گڕی نەورۆزە کە داگیرساوە
بابەگوڕگوڕە کە داگیرساوە
کەرکووک بۆ ئێمە ژینە ژیانە
قەڵای شەرەفی کوردی ئینسانە
بژی بە خۆشی و سەربەستی و شادی
نەفەسی تۆ بێ هەوای ئازادی