نەجمەدین غوڵامی

کەنیان و کەنیان

بە دەنگی: نەجمەدین غوڵامی
ئەلبۆم: سۆران و هەورامان
شێوەزار: سۆرانی
195
ئای کەنیان و کەنیان وەی وەی کەنیەکان بەش کەین
گیان لە دوای باڵاکەت وەی وەی دڵ بە کێ خۆش کەین

ئای خو من ماڵ نەیرم وەی وەی بۆ تۆی هەڕاج کەم
گیان بەو بەو چاومەس گیان وەی وەی سەر گۆنات ماچ کەم
ئای کەنیان و کەنیان وەی وەی کەنیەکان بەش کەین
گیان لە دوای چاومەس گیان وەی وەی دڵ بە کێ خۆش کەین
گیان لە دوای باڵاکەت وەی وەی دڵ بە چی خۆش کەین

ئای هەی داد و بێداد وەی وەی ماوم وە تەنێ
گیان یان ماڵم بار کەن وەی وەی یان ئەو گوڵەم بدەنێ
ئای کەنیان و کەنیان وەی وەی کەنیەکان بەش کەین
گیان لە دوای باڵاکەت وەی وەی دڵ بە چی خۆش کەین
گیان لە دوای چاومەس گیان وەی وەی دڵ بە کێ خۆش کەین

ئای ماڵی باوکەکەت گیان گیان وە شەو مەنزڵ کەم
گیان تەماشای باڵات وەی وەی وە کەیفی دڵ کەم