هەر شەوە گوڵان گوڵ ئامان گوڵ بە دەستەمۆیی
ڕۆژ ئەکاتەوە گوڵ ئامان گوڵ بە سەربەخۆیی
بە شنەی فێنکی نەسیمی بەیان
ئەبووژێنەوە گیانە خونچە و گەڵایان
ئەبووژێنەوە گوڵ ئامان گوڵ خونچە و گەڵایان
گەلێ چاوانی گوڵ ئامان گوڵ پڕ فرمێسکیش هەن
ئاوی نەمامی گوڵ ئامان گوڵ دڵداری ئەدەن
چەند نەوجوانان بە ئەشکی خوێنین
بە پرچی پەشێو گیانە بە دڵەی خەمگین
بە پرچی پەشێو گوڵ ئامان گوڵ بە دڵەی خەمگین
لەگەڵ دڵداری گوڵ ئامان گوڵ دەس لە گەردنا
لە ناو گوڵزاری گوڵ ئامان گوڵ خۆشەویستنا
خریکن بەکوڵ بە خونچەچنین
بە بژاری خار گیانە دەم بە پێکەنین
بە بژاری خار گوڵ ئامان گوڵ دەم بە پێکەنین
خریکن بەکوڵ گوڵ ئامان گوڵ بە خونچەچنین
بە بژاری خار گوڵ ئامان گوڵ دەم بە پێکەنین
لە تاری و لێڵی ئاسمانی ژینا
بێباک و پەروا گیانە وان لە فڕینا
بێباک و پەروا گوڵ ئامان گوڵ وان لە فڕینا
هۆنراوە: ئەخۆل