گیانە من بولبول هاوار تۆش گوڵخونچە بووی
شای نەجەوانی و هاوار لار و لەنجە بووی
ئامان ئامان خاڵۆ ڕێبوار هەی وەی ڕێم کەوتە دۆڵێ
تووشم هاتگە وە تووش هاوار هەوری لە کۆڵێ
پەروەردەم کردی هاوار لە ناو لانکی دڵ
لایلایەم کردی هاوار بە سۆزی بە کوڵ
ئامان ئامان خاڵۆ ڕێبوار هەی وەی ڕێم لە بەر ناچێ
سووتام و برژام هاوار بۆ تاقە ماچێ
بە فرمێسکی سوور هاوار بە شەوبێداری
لە لای تۆ فێر بووم ئازیز دەرسی دڵداری
ئامان ئامان خاڵۆ ڕێبوار هەی وەی ڕێم کەوتە دۆڵێ
تووشم هاتگە وە تووش ئازیز هەوری لە کۆڵێ
وا لەگەڵ بولبول هاوار یەک دەنگ و تاوات
ئەو ئەگری بۆ گوڵ هاوار منیش بۆ وڵات
ئامان ئامان خاڵۆ ڕێبوار هەی وەی ڕێم لە بەر ناچێ
سووتام و برژام هاوار بۆ تاقە ماچێ
هۆنراوە: ئەخۆل