نەجمەدین غوڵامی

ئەرێ لاوە بەرخەکەم لاوە

بە دەنگی: نەجمەدین غوڵامی
ئەلبۆم: سۆران و هەورامان
شێوەزار: سۆرانی
263
یان بە گوڵەباخی یان بە گوڵەزەردە
یان بە نازی خۆت بمکە پەروەردە
ئەرێ لاوە بەرخەکەم لاوە
بۆ دووری باڵات جەرگم بڕاوە

دەمەکت کانی ئاو لێ بخواردام
سینەت باخی بەی سەیری بکردام
ئەرێ لاوە بەرخەکەم لاوە
داوای ماچم کرد زوڵفی دا لاوە

دەمەکەت بێرە دەم دەمانی کەین
دەسم تاڵانچی ناو مەمانی کەین
ئەرێ لاوە بەرخەکەم لاوە
دەمەکەت بێرە و دەسەکەت لاوە

خەمین مەنیشە شەریک خەمتم
شەریک وردەخاڵ دەوری دەمتم
ئەرێ لاوە بەرخەکەم لاوە
دەمەکەت بێرە و دەسەکەت لاوە