بورهان خۆشناو

نەشمیل نەشمیل

بە دەنگی: بورهان خۆشناو
شێوەزار: سۆرانی
170
نەشمیل نەشمیل نەشمیلانێ
سەرشینەی بابانوێرانێ
هەستە با بچینە سەیرانێ

کوڵمەت گوڵی نێو پەرژینێ
وەک من دیومە کەس نەیبینێ
بۆی وەرگەڕاوم لە دینێ
نەشمیل نەشمیل نەشمیلانێ
سەرشینەی بابانوێرانێ
هەستە با بچینە سەیرانێ

هێلانەی دڵان شێواوی*؟؟؟
شادی هەموو دڵشکاوی
پێم بڵێ لێوئاڵ بۆ گۆڕاوی
پێم بڵێ چاوکاڵ بۆچ تۆراوی
نەشمیل نەشمیل نەشمیلانێ
سەرشینەی بابانوێرانێ
هەستە با بچینە سەیرانێ

سەرهەڵێنە چاوی چاوم
ئەو تیرەی دوێنێ لێت داوم
ڕەشی کردووە دڵ و هەناوم
نەشمیل نەشمیل نەشمیلانێ
سەرشینەی بابانوێرانێ
هەستە با بچینە سەیرانێ