ڕابەر کوردستانی

نەشمیل نەشمیل

بە دەنگی: ڕابەر کوردستانی
شێوەزار: سۆرانی
197
نەشمیل نەشمیل هەی نەشمیلانێ
سەرشینەی بابانوێرانێ
سەرت ڕەنگ بکە وەی لە خومخانێ
هەستە با بڕۆین وەی بۆ سەیرانێ
کچێ وەی بۆ دیلانێ

چاوت ڕەشە وەی لەگەڵ ئەبرۆت
بەو خاڵانەی دەورەی لیمۆت
دایکت ماچ یانە بۆخۆت
دایکت ماچ کەم کچێ یانە بۆخۆت
نەشمیل نەشمیل هەی نەشمیلانێ
سەرشینەی بابانوێرانێ
سەرت ڕەنگ بکە وەی لە خومخانێ
هەستە با بڕۆین وەی بۆ سەیرانێ
کچێ ئەی بۆ دیلانێ

قوربانت بم هەی چاوی چاوم
لەسەر تۆ زۆریان لێداوم
وەمزانی خەڵات کراوم
نەشمیل هەی نەشمیل گیان نەشمیلانێ
سەرشینەی بابانوێرانێ
سەرت ڕەنگ کە وەی لە خومخانێ
هەستە با بڕۆین ئای بۆ سەیرانێ
کچێ وەی بۆ دیلانێ