ئیرج عەندەلیبی

نەشمیل نەشمیل

بە دەنگی: ئیرج عەندەلیبی
شێوەزار: سۆرانی
192
دێوانە و سەوداسەرم
کوژراوی غەمزەی دڵبەرم
[دڵ پڕ لە ئێشی نەشتەرم]
نەشمیل نەشمیل نەشمیلانی
کوشتمی ئەو دوو چاوی جوانی

تا دڵ نەسووتێ دەم بە دەم
فانی نەبێ سەر تا قەدەم
پەروانە قەت ناگاتە شەم
نەشمیل نەشمیل نەشمیلانی
کوشتمی ئەو دوو چاوی جوانی

عاشق دەبێ مەستانە بێ
خاکی دەری مەیخانە بێ
ساقی لە لای جانانە بێ*
نەشمیل نەشمیل نەشمیلانی
کوشتمی ئەو دوو چاوی جوانی

تا دڵ نەسووتێ دەم بە دەم
فانی نەبێ سەر تا قەدەم
پەروانە قەت ناگاتە شەم
نەشمیل نەشمیل نەشمیلانی
کوشتمی ئەو دوو چاوی جوانی

دیسان لەسەر عەهدی ئەلەست
جامێ لە جانان بگرە دەست
هەر تا ئەبەد مەخموور و مەست
نەشمیل نەشمیل نەشمیلانی
کوشتمی ئەو دوو چاوی جوانی

عاشق دەبێ مەستانە بێ
خاکی دەری مەیخانە بێ
ساقی لە لای جانانە بێ*
نەشمیل نەشمیل نەشمیلانی
کوشتمی ئەو دوو چاوی جوانی

دێوانە و سەوداسەرم
کوژراوی غەمزەی دڵبەرم
دڵ پڕ لە ئێشی نەشتەرم
نەشمیل نەشمیل نەشمیلانی
کوشتمی ئەو دوو چاوی جوانی

دیسان لەسەر عەهدی ئەلەست
جامێ لە جانان بگرە دەست
هەر تا ئەبەد مەخموور و مەست
نەشمیل نەشمیل نەشمیلانی
کوشتمی ئەو دوو چاوی جوانی

هۆنراوە: وەفایی

*= لە هۆنراوەی شاعیردا "ساقی لە کن پەیمانە بێ" هاتووە.

فایلی ئەم گۆرانییە ناتەواوە، تکایە ئەگەر فایلی تەواوتان لە کنە بۆمانی بنێرن
زۆر سپاس