هەرچەن هەناسان هەڵدێنم
تێکەڵ دەبێ گۆشت و خوێنم
نەشمیل نەشمیل نەشمیلانە
سەرشینەی بابانوێرانە
دار و پیرەدار، دار گەڵای بۆ چەس
کچ مەیلی بێ بۆم وەی ماڵ مەلات بۆ چەس
نەشمیل نەشمیل ئەی نەشمیلانە
سەرشینەی بابانوێرانە
سەرت شین بکەم من لە خومخانە
دار و پیرەدار دارێ بێ گەڵا
دار و پیرەدار وەی وەی دارێ بێ گەڵا
قودرەتم نییە من بچمە ماڵە
نەشمیل نەشمیل ماڵ و مینم
تاریکە و باڵات نابینم
هەی لە ماڵتان من گوڵ بچنم
هەرچەن هەناسان هەڵدێنم
تێکەڵ وەی دەبێ من گۆشت و خوێنم
ئیمشەو ئێگجارەی لەسەر قینم
نەشمیل نەشمیل نەشمیلانە
سەرشینەی بابانوێرانە
سەرت شین بکەم کچێ لە خومخانە
لە خومخانە
ئەو چاوانەی هەڵیان دێنی
وا سورمە و کلەی تۆ تێ دەڕژێنی
هەق لە عاشقەکان بۆکان ئەسێنی
نەشمیل نەشمیل نەشمیلانە
سەرشینەی بابانوێرانە
سەرت شین بکەم کچێ لە خومخانە
لە خومخانە
ئامان ئامان ئامانم ئامانم بێ
ئامان وەی ئامان خۆم ئامانم بێ
بۆ یاری کوڵەنجە تەسک زۆر گریانم دێ
بۆ ئامین چاوبەڵەک من گریانم دێ
ڕەیحان بەو چاوی مەستەوە
نەشمیل ئای بە چاوی مەستەوە
ڕێگای لە ڕێبوار بەستەوە
شووشەی عەترەکە خۆی بە دەستەوە
شووشەی گوڵاوە ئای بە دەستەوە
هەڵیان داوە ئەی لە جێی نەرمان
هەڵیان داوە وەی لە جێی دەرمان
پڕ چاویان کرد ئەی لە کلە و دەرمان
نەشمیل نەشمیل نەشمیلانە
سەرشینەی بابانوێرانە
سەری شین بکەم خۆم لە خومخانە
بابانوێرانە
واز لێم بێرانە
ڕەیحان خەڵکی ئەی بەردەزەردی
نەشمیل تۆ خەڵکی خڕ بەردەزەردی
بۆ عاشقەکان داخ و دەردی
بۆ عاشقەکان ڕۆ داخ و دەردی
داخ و دەردی
نەشمیل نەشمیل نەشمیلانە
نەشمیل ئای نەشمیل نەشمیلانە
سەرشینەی بابانوێرانە
سەرت شین بکەم ئای لە خومخانە