فەرهاد زیرەک

لیمۆ هەی لیمۆ

بە دەنگی: فەرهاد زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
919
لیمۆ های لیمۆ لیمۆی شیرازی
لیمۆ ئای لیمۆ لیمۆی کەرکووکی
چۆن نەمرم گیانە وەی وەی تا تازەبووکی
چۆن نەمرم لیمۆ کوێر بم دەتبەن بە بووکی

دەردێکی دامێ وەرە ناز و عیشوەی تۆ
دەردێكی دامێ بێ دین ناز و عیشوەی تۆ
دەرمانی نەکرد سەمەر دڵەکەی مەسی تۆ
دەرمانی نەکرد ئەحە ماچی دەمی تۆ
لیمۆ ئای لیمۆ لیمۆی شیرازی
سەرپەنجەت نەرمە ئەزیزم بۆ شەو دەسبازی
سەرپەنجەت نەرمە ئەزیز بۆ شەو دەسبازی

دەڕۆم و ناڕۆم ڕێم لەبەر ناچێ
داخی لێوئاڵێم وەی وەی لە دڵ دەرناچێ
داخی بێ دینم ئەی هاوار لە دڵ دەرناچێ
ئای لیمی لیمی لیمی حەیاتم
ئای لیمی لیمی بابە لیمی حەیاتم
بمدەرێ ماچێ وەی وەی زۆر بێ خەڵاتم
بمدەرێ ماچێ لیمۆ زۆر بێ خەڵاتم

یا پیرەمەگروون بەرزی قەڵاتێ
ئەو کچە گەورە بێ ئیدریس ماچم دەداتێ
یارم گەورە بێ وەی وەی ماچم دەداتێ
ئای لیمۆ لیمۆ لیمۆی شیرازی
ئای لیمی لیمۆ لیمۆی شیرازی
سەرپەنجەت نەرم ئەزیزم بۆ شەو دەسبازی
سەرپەنجەت نەرم ئەی هاوار بۆ شەو دەسبازی