ئەی لیمۆ لیمۆ لیمۆی کەرکووکی
بمدەرێ ماچێ لیمۆ تۆ تازەبووکی
شل شل بمپێچە بە کەتانەوە
بمخە برامبەر لیمۆ ماڵ خۆتانەوە
خۆزگەم بە دەرزی وەڵا تیژ و تەنکە
خۆزگەم بە دەرزی تیژ و تەنکە
دایمە حەرەس لیمۆ سینگ و مەمکە
باڵاکەت بەرزە بە قەد ئەو بییە
باڵاکەت بەرزە وەڵا بە قەد ئەو بییە
تۆ منت کوشتووە لیمۆ لەو غەریبییە
باڵاکەت بەرزە وەڵا ناوت نازانم
باڵاکەت بەرزە دەی دەی ناوت نازانم
بە زمانی کوردی لیمۆ قەزات لە گیانم
من بۆ کوێ بچم لیمۆ دەس بە زامەوە
کێ تیمارم کا لیمۆ شەو بە لامەوە
خەنجەری دەبان لیمۆ نابڕێ حەیاتم
دایکی نۆ کوڕمی لیمۆ هەر بە تەماتم
دەچی بۆ پێنجوێن لیمۆ پێنجت پێدەچێ
دەچی بۆ پێنجوێن وەڵا پێنجت پێدەچێ
هەتا لیمۆ دێیتەوە مەیلم تێک ئەچێ
هەتا تۆ دێیەوە لیمۆ مەیلم تێک ئەچێ
دەچم بە ڕێوە لیمۆ ئەژنۆم دەلەرزێ
لە ماڵم جێ ماوە لیمۆ یەک باڵابەرزێ
ئەی لیمی لیمی لیمی حەیاتم