لیمۆ ئەی لیمۆ لیمۆی شیرازی
سەرپەنجەت نەرمە ئەزیزم بۆ شەو دەسبازی
ئاخ من مورغی قودسی لە لامەکان بووم
بۆیە بەم شێوە لیمۆ گیان وا ماڵوێران بووم
بۆیە بەم شێوە ئەزیزم وا ماڵوێران بووم
لیمۆ ئەی لیمۆ لیمۆی شیرازی
سەرپەنجەت نەرمە ئەزیزم بۆ شەو دەسبازی
سەرپەنجەت نەرمە لیمۆ گیان بۆ شەو دەسبازی
بینێ سەر دڵم ناسکە پەنجەکەت
باوەشێنم کە لیمۆ گیان بە ئەگریجەکەت
باوەشێنم کە ئەزیزم بە ئەگریجەکەت
لیمۆ ئەی لیمۆ لیمۆی شیرازی
سەرپەنجەت نەرمە لیمۆ گیان بۆ شەو دەسبازی
ئاخ هێندە سەبر کرد سەبرم لێ بڕا
وەک مەجنوون ناوم *؟؟؟ بە شێتی برا
وەک مەجنوون ناوم گوڵە گیان بە شێتی برا
لیمۆ ئەی لیمۆ لیمۆی شیرازی
سەرپەنجەت نەرمە لیمۆ گیان بۆ شەو دەسبازی
سەرپەنجەت نەرمە ئەزیزم بۆ شەو دەسبازی
گیانە گەر دەمزانی
گیانە گەر ئەمزانی چارەنووسم بەمڕۆ دەگا
هەرگیز نەدەچووم بە سوجدەدا لە میحرابی چاوی تۆدا
گیانە گەر ئەمزانی تەمەنی عەشقی تۆ کەمترە لە کازیوەی بەربەیانان
هەرگیز چاوم نەدەبڕییە نێو چاوت لە زەردەپەڕی ئێواران
گیانە من ئەزانم تەمەنی عەشقت
گیانە من ئەزانم ژیان هەمووی دەردەسەرییە و نەهامەتییە و ڕەنج بەبادە
بەڵام جوانێ باوەڕت بێ هەموو خەم و ناسۆرییەکی ئەم دنیایە چرکەیێکە لە چاو خەمی لێکدابڕان
یار وەرەوە خۆتمان لێ مەشارەوە
جەژنەکەت موبارەک بێ بە جلی کوردی شۆڕەوە
یار وەرەوە خۆتمان لێ مەشارەوە
کراسی کوردی کوودەری لەسەر ئەژنۆی بڕاوە
پێی عەیبە لە بەری کا چونکێ مۆدی نەماوە
یار وەرەوە خۆتمان لێ مەشارەوە
جەژنەکەت موبارەک بێ بە جلی کوردی شۆڕەوە
یار وەرەوە خۆتمان لێ مەشارەوە
بێوەفایی مەنوێنە وەرە گیانی شیرینم
بێوەفایی مەنوێنە هەستە گیانی شیرینم
پێشکەشی جوانی تۆ بێ دڵەی بە سۆز و ئەوینم
یار وەرەوە خۆتمان لێ مەشارەوە
*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن
زۆر سپاس