
ئەو ماڵەی هەمە نەزری ئەڵڵا بێ
بەڵکوو کۆچەکەت لیمۆ گیان بەرەو دوا بێ
لیمۆ های لیمۆ لیمۆ گران بوون
هەر دەنکێک لیمۆ ئەزیزم دوو کیلۆ ئاڵتوون
بەرەی بەیانە خرمەی فینجانە
ئەگریجە و لەولاو لیمۆ گیان تاوتاو شەڕیانە
لیمۆ های لیمۆ لیمۆی شیرازی
سەرپەنجەت سوور کە لیمۆ گیان بۆ پەنجەبازی
[بە ماڵی دنیا لیمۆ گیان] لێم نابێ ڕازی
مەگەر گیانکێشان وەک دووری تۆ بێ
ڕەبی بە نسیب لیمۆ گیان گەوری سەر کۆ بێ
لیمۆ های لیمۆ لیمۆ لە شاران
لیمۆ گران بوون ئەزیزم لە من و هەژاران