هیچکەس وەکوو من پڕ میحنەت نەبێ
ئەسیری دۆستی لیمۆ گیان بێوەفا نەبێ
لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆ عۆممانی
ڕانەکەت بێنە و لیمۆ گیان سەر بنێمە بانی
قەدری غەریبان لیمۆ گیان خۆ تۆ دەیزانی
نەیچی درەنگە تۆش مەکە درەنگ
فیدای پەنجەت بم لیمۆ گیان نەی بێنە وە دەنگ
هەرچی لێدەدەی جگەر تاوان بێ
بە ناڵەی نەیی تۆ لیمۆ گیان با دڵەکەم خۆش بێ
لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆ عۆممانی
ڕانەکەت بێنە و لیمۆ گیان سەر بنێمە بانی
قەدری غەریبان لیمۆ گیان هەر تۆ دەیزانی
تۆ دڵم*؟؟؟ شاد کە بە ئیلتیفاتێک
لە دوور وڵامم لیمۆ گیان بنووسە سەترێک
بدەوە وڵام لیمۆ گیان بنووسە سەترێک
با بچمە شوێنی سینە وازەکەت*؟؟؟
گوێ بگرە تاوێ لیمۆ گیان مەینەتگازەکەت*؟؟؟
لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆ عۆممانی
ڕانەکەت بێنە و لیمۆ گیان سەر بنێمە بانی
قەدری غەریبان لیمۆ گیان هەر تۆ دەیزانی
*؟؟؟= ئەو وشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگە بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس