ناسر ڕەزازی

لیمۆ هەی لیمۆ ٣

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
190
لیمۆ های لیمۆ لیمۆی شیرازی
سەرپەنجەو سوور کە لیمۆ گیان بۆ شەو دەسبازی
سەرپەنجەو نەرمە لیمۆ گیان بۆ شەو دەسبازی

بەو مانگە قەسەم وا ڕەنگی زەردە
دووری تۆ بۆ من لیمۆ گیان هەر ئاخ و دەردە
لیمۆ های لیمۆ لیمۆی شیرازی
سەرپەنجەو سوور کە لیمۆ گیان بۆ شەو دەسبازی
سەرپەنجەو نەرمە لیمۆ گیان بۆ شەو دەسبازی

ئەگەر تۆ نەکەی ڕەحمێ بە حاڵم
بە مەرگت قەسەم لیمۆ گیان وێرانە ماڵم
لیمۆ های لیمۆ لیمۆی شیرازی
سەرپەنجەو سوور کە لیمۆ گیان بۆ شەو دەسبازی
سەرپەنجەو نەرمە لیمۆ گیان بۆ شەو دەسبازی

شەوان تا بەیان شین و ڕۆڕۆمە
شەوان تاکوو ڕۆژ شین و ڕۆڕۆمە
وەک تینوو بۆ ئاو لیمۆ گیان ئارەزووی تۆمە