حەمەی نێرگز

لیمۆ هەی لیمۆ

بە دەنگی: حەمەی نێرگز
شێوەزار: سۆرانی
161
لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆی شیرازی
سەرپەنجەت نەرمە لیمۆ گیان بۆ شەو دەسبازی

لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆ داخم کە
تۆی کلیل وە دەست لیمۆ گیان شەو لە باخم کە
لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆی شیرازی
سەرپەنجەت نەرمە لیمۆ گیان بۆ شەو دەسبازی

بە مانگی مەولوو بە سورمەی چاوت
بە کۆسەی هەجیج لیمۆ گیان نەمبردووە ناوت
لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆی شیرازی
سەرپەنجەت نەرمە لیمۆ گیان بۆ شەو دەسبازی