لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆی شیرازی
سەرپەنجەت نەرمە حەیاتم بۆ شەو دەسبازی
سەرپەنجەت نەرمە لیمۆ گیان بۆ شەو دەسبازی
هەناسەی سەردم کێو لە بن دێنێ
ئاخۆ خواکەی من لیمۆ گیان چیت بەسەر دێنێ
ئاخۆ خواکەی من کەژاڵ گیان چێت بەسەر دێنێ
ئەوە من دەڕۆم خۆم و دڵەکەم
ئامانەتت بێ لیمۆ گیان خونچەی دڵەکەم
ئامانەتت بێ کەژاڵ گیان خونچەی دڵەکەم
بە ماچ و دوو ماچ هیچت لێ نایێ
کردم نانێ بوو لیمۆ گیان دات بە گەدایێ
کردم نانێ بوو کەژاڵ گیان دات بە گەدایێ
هێندەی سەبرم کرد سەبرم لێ بڕا
سەبری ئەیووب بوو لیمۆ گیان پەردەی دڵ دڕا
سەبری ئەیووب بوو کەژاڵ گیان پەردەی دڵ دڕا
هەموو ئەو ڕێیە دەچێنم بە گوڵ
نەوەک یاری من لیمۆ گیان خەم بگرێ بە دڵ
نەوەک یاری من کەژاڵ گیان خەم بگرێ بە دڵ