لە دووری باڵات پەشێوە حاڵم
ماوەی چەن ساڵە گیانە بۆ تۆ دەناڵم
لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆی شیرازی
سەرپەنجەت نەرمە گیانە بۆ شەو دەسبازی
لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆی شیرازی
سەرپەنجەت نەرمە لیمۆ گیان بۆ شەو دەسبازی
هەناسەی سەردم ئاخی سەردەمم
لە دووری تۆ بوو گیانە کۆنە هاودەمم
لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆی شیرازی
سەرپەنجەت نەرمە لیمۆ گیان بۆ شەو دەسبازی
لە دووری باڵات هەر ئەناڵێنم
لە بێبەڵێنیت گیانە وەها غەمگینم
لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆی شیرازی
سەرپەنجەت نەرمە لیمۆ گیان بۆ شەو دەسبازی
یار جێم نییە تیا بسرەوم خاکم بەسەر بێ لانە خۆم
بێکەس و بێ یار و هاودەم بێ مەی و بێ مەیخانە خۆم
یار دەڵێن تۆراوە لێم دەک بوتی مەیخانە خۆم
وەی بە ڕیسوایی لە کووچەی شاردا دێوانە خۆم
موستەحەقی تیر و تانەی ئاشنا و بێگانە خۆم
یار هاوار ئاخ نەمێنم
لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆی شیرازی
سەرپەنجەت نەرمە گیانە بۆ شەو دەسبازی
لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆی مەندەلی
بێنیە ماچت کەم گیانە بۆچ لێم دوو دڵی
لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆی شیرازی
سەرپەنجەت نەرمە لیمۆ گیان بۆ شەو دەسبازی
گیانە لە بیرمە کە پێت ئەوتم
من لە ڕاسی تۆ گیانە هەر وەکوو بۆشم*؟؟؟
لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆی شیرازی
سەرپەنجەت نەرمە لیمۆ گیان بۆ شەو دەسبازی
*؟؟؟= ئەو شوێنانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن
زۆر سپاس