دەچم بۆ پێنجوێن پێنجم پێدەچێ
حەتا دێمەوە لیمۆ تاقەتم دەچێ
لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆ سنەیی
خۆ من شێتی تۆم لیمۆ دنیام تێگەیی
شل شل بمپێچە لیمۆ بە کەتانەوە
شل شل بمپێچە بە کەتانەوە
بمنێ لای زەخمی لیمۆ سەر گۆناتەوە
بمنە بان زەخمی لیمۆ سەر گۆناتەوە
لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆ کەرکووکی
خۆ من شێتی تۆم لیمۆ چون تازەبووکی
جا چۆن شێت نەبم لیمۆ تۆ بەن بە بووکی
شەڵا من بووایەم لە جیای ئەو تڵفە
شەربەت بنۆشام لیمۆ لە سای ئەو زوڵفە
لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆ سەقزی
خۆ من شێتی تۆم باوان لەچک قرمزی