ئیبراهیم حەزین

لیمۆ هەی لیمۆ

بە دەنگی: ئیبراهیم حەزین
شێوەزار: سۆرانی
306
تەبیبێ بێنە دەس لە دڵم نێ
یا عیلاجم کا حەیاتم یا لە گڵم نێ
یا عیلاجم کا ئەی هاوار یا لە گڵم نێ
لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆ کاڵەکەم
نەزری وەیس ئەکەم حەیاتم بێیتە ماڵەکەم
نەزری وەیس ئەکەم ئەی هاوار بێیتە ماڵەکەم

شێتان شێت ئەبن ئەچنە کەسنەزان
خۆ من شێتی تۆم ئەی هاوار سپڵەی پێنەزان
وا من شێتی تۆم ئەی هاوار سپڵەی پێنەزان
لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆ داخم کە
تۆی کلیل بە دەست حەیاتم شەو لە باخم کە
تۆی کلیل بە دەست ئەی هاوار شەو لە باخم کە

تەبیبێ بێنە دەس لە دڵم نێ
یا عیلاجم کە ئەی هاوار یا لە گڵم نێ
یا عیلاجم کە حەیاتم یان لە گڵم نێ
لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆ داغم کە
تۆی کلیل بە دەست حەیاتم شەو لە باخم کە
تۆی کلیل بە دەست ئەی هاوار شەو لە باخم کە

هەناسەی سەردم گەر بڕوا بە تاو
نەک تۆ کە گوڵی حەیاتم بەرد ئەکا بە ئاو
نەک تۆ کە گوڵی ئەی هاوار بەرد ئەکا بە ئاو