محەمەد ماملێ

لیمۆ هەی لیمۆ

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
159
سەرم سەودایی عیشقی دڵدارە
سا من بە سەودای لیمۆ گیان چینم چ کارە؟
لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆ عۆممانی
ڕانەکەت بێنە و لیمۆ گیان سەر بنێمە بانی
قەدری غەریبان لیمۆ گیان هەر تۆ دەیزانی

شمشاد و نێرگس، وەنەوشەن هەر سێ
چاوی من بۆیە لیمۆ گیان لێیان دەترسێ
لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆ عۆممانی
ڕانەکەت بێنە و لیمۆ گیان سەر بنێمە بانی
قەدری غەریبان لیمۆ گیان هەر تۆ دەیزانی

پەشێوی کردووم چەرخی زەمانە
یارم غەریبە وا لە شارانە
ئەو دڵەی کۆستکەوتووم جوانێ گیان پڕ لە گریانە
لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆ عۆممانی
ڕانەکەت بێنە و لیمۆ گیان سەر بنێمە بانی
قەدری غەریبان لیمۆ گیان هەر تۆ دەیزانی