تاهیر تۆفیق

لیمۆ هەی لیمۆ

بە دەنگی: تاهیر تۆفیق
شێوەزار: سۆرانی
271
لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆی شیرازی
سەرپەنجەت نەرمە حەیاتم بۆ شەو دەسبازی
سەرپەنجەت نەرمە لیمۆ گیان بۆ شەو دەسبازی

هەڵسە بێرە لام قەت مەچۆرەوە
خەمی سەد ساڵیم لیمۆ گیان لەبیر بەرەوە
خەمی سەد ساڵیم چاوەکەم لەبیر بەرەوە
لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆی بەغدایێ
بێنیە ماچت کەم لیمۆ گیان تاقانەی دایێ

هەڵسە بێرە لام لە جێی گشت کەسم
تۆی هێزی ئەژنۆم لیمۆ گیان دار عەسای دەستم
لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆی کەرکووکی
بێنیە ماچت کەم لیمۆ گیان تازە نۆبووکی
لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆ داغم کە
کلیل وە خۆتە لیمۆ گیان شەو لە باخم کە