حەسەن زیرەک

دە تێی کە دە پڕی کە

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: رادیۆ کرماشان
شێوەزار: سۆرانی
281
ئەمن بولبول ئەتۆ گوڵی غونچەی جوان لەسەر چڵی
نامدوێنی لێم دوودڵی نامدوێنی لێم دوودڵی
دە تێی کە دە پڕی کە جامێ شەرابی تازە
یارەکەم جوانە و ممتازە پێ بە پەردە میسلی قازە
ناوێرم بیشەمزێنم بیڕەنجێنم بیگەوزێنم
وەک ماری بێ ئیجازە لە دڵێ من دەگرێ گازە
ئاخ لە دڵێ من دەگرێ گازە

ئەمن بولبول تۆ ڕیحانە سێ پەڕ بووی لەو باغچانە
دەچریکێنم بەم بەیانە دەخوێنم بەم بەیانە
دە تێی کە دە پڕی کە جامێ شەرابی تازە
یارەکەم جوانە و ممتازە پێ بە پەردە میسلی قازە
ناوێرم بیڕەنجێنم بیشەمزێنم بیبزوێنم
وەک ماری بێ ئیجازە لە دڵێ من دەگرێ گازە
ئۆف لە دڵێ من دەگرێ گازە

ئەمن بولبول تۆ سنەوبەر لە عیشقم بووی بێخەبەر
ئەمن بولبول تۆ سنەوبەر لە عیشقم نابی خەبەر
بێڕەحمی هەتا کەی ئەسمەر بێڕەحمی تا کەی ئەسمەر
دە تێی کە دە پڕی کە جامێ شەرابی تازە
یارەکەم جوانە و ممتازە پێ بە پەردە میسلی قازە
ناوێرم بیبزوێنم بیدوێنم بیڕەنجێنم
وەک ماری بێ ئیجازە لە دڵێ من دەگرێ گازە
ئۆف لە دڵێ من دەگرێ گازە

ئەتۆ خونچە من بولبولم دەچریکێنم پڕ بەدڵم
ئەتۆ خونچە من بولبولم هاوار دەکەم پڕ بەدڵم
عاشقم عاشقم عاشقی گوڵم عاشقم عاشقی گوڵم
دە تێی کە دە پڕی کە جامێ شەرابی تازە
یارەکەم جوانە و ممتازە پێ بە پەردە میسلی قازە
ناوێرم بیڕەنجێنم بیبزوێنم بیدوێنم
وەک ماری بێ ئیجازە لە دڵێ من دەگرێ گازە
ئۆف لە دڵێ من دەگرێ گازە

بولبولم بێچارە ماوم چونکێ لە گوڵ بڕاوم
گوڵخانە لێ داخراوم گوڵخانە لێ داخراوم
دە تێی کە دە پڕی کە جامێ شەرابی تازە
یارەکەم جوانە و ممتازە پێ بە پەردە میسلی قازە
ناوێرم بیدوێنم بیبزوێنم بیشەمزێنم
وەک ماری بێ ئیجازە لە دڵێ من دەگرێ گازە
ئۆف لە دڵێ من دەگرێ گازە

ئەمن بولبول ئەتۆ گوڵی غونچەی جوان لەسەر چڵی
نامدوێنی لێم دوودڵی نامدوێنی لێم دوودڵی
دە تێی کە دە پڕی کە جامێ شەرابی تازە
یارەکەم جوانە و ممتازە پێ بە پەردە میسلی قازە
ناوێرم بیبزوێنم بیدوێنم بیڕەنجێنم
وەک ماری بێ ئیجازە ئۆف وەک ماری بێ ئیجازە