گیانە دیارم دەیری عەشقە، جێ بە سووتن بێ لەوێ ئەگرم
ئۆف کە من مشتێ چڵ و چێوم، لالە بە چی بم، کەڵکی کێ ئەگرم!
نەگەییە دامەنی دەستی دوعا، جا ئەبمە خاکی ڕێی
ئۆف تەریقەی گۆشەگیری بەرئەدەم، ئەمجارە ڕێ ئەگرم ئۆف
لە گوڵ و لە گوڵان گیان لە گوڵی گەنم و جۆ
نەژی ئەو زاڵمەی ئازیز دایبڕیم لە تۆ
داویە بە سەریا کێش بە دوو لانا
بۆ سەیران ئەچێ بۆ ڕێی مەولانا
لە گوڵ و لە گوڵان گیان لە گوڵی گەنم و جۆ
نەژی ئەو زاڵمەی ئازیز دایبڕیم لە تۆ
نەژی ئەو کافرەی ئازیز دایبڕیم لە تۆ
ڕەشم پۆشیوە ڕەشتر لە بانی
تەعزییەباری تۆم ناشێ نەیزانی
لە گوڵ و لە گوڵان گیان لە گوڵی گەنم و جۆ
نەژی ئەو زاڵمەی ئازیز دایبڕیم لە تۆ
نەژی ئەو کافرەی ئازیز دایبڕیم لە تۆ
هۆنراوەی مەقام: مەحوی