عەزیز شاڕۆخ

باخەوان

بە دەنگی: عەزیز شاڕۆخ
شێوەزار: سۆرانی
216
باخەوان کز و تەنیا
لەسەر ئاوی کانییەوە
جارێ سەری دادەخا گیانە
سەرنجی کانی دەدا
جارێ سەری دادەخا لێ لێ
سەرنجی کانی دەدا

ئاوێنەی ڕووناکی ئاو
وێنەی دێنێتە بەر چاو
بیری پیری و زەرد و خەم گیانە
پڕچین و خەتی ماتەم

وێنێکی پەژارەدیو
وێنەی گوڵی هەڵوەریو
فرمێسکی ژینی لێ لێ تاڵی
دێنێتەوە خەیاڵی

کەم کەم فرمێسکی دەتکێ
ئاوێنەی کانی دەشکێ
لە چۆلی باخا جارجار لێ لێ
گەڵای زەردێ دێتە خوار
لە چۆلی باخا لێ لێ گیانە
گەڵای زەردێ دێتە خوار

باخەوان سەر دادەخا
سەرنجی کانی بدا
ئاوی کانیاو شێواوە لێ لێ
وێنەی تێدا نەماوە

هۆنراوە: مامۆستا شەریف