گیتی بەهەشتی

کراسەکەی خەرایە

بە دەنگی: گیتی بەهەشتی
شێوەزار: سۆرانی
415
کراسەکەی خەرایە ڕامژێنە ڕابیعەیە
دە بنوە بنوە بنوە کۆرپەڵەم خەوی نایە
ئەرێ کورپەڵەم خەوی نایە

چاوت ئەستێرەی گەشە بۆ لێم دەکەی هەڕەشە
کفرێ لە من واقیع بوو بە چاوی جوان بمبەخشە
ئەرێ بە چاوی جوان بمبەخشە

چاوت ئەستێرەی ڕۆژێ هەڵدێ بەری بەیانی
ئەرێ دەرکەم لێ وەکە کوشتمی سۆزەی زریانی
جوانێ کوشتمی سۆزەی زریانی

کراسەکەی خەرایە ڕامژێنە ڕابیعەیە
دە بنوە بنوە بنوە کۆرپەڵەم خەوی نایە
ئەرێ کورپەڵەم خەوی نایە

ئەرێ گۆزەکەی هەڵگرت گیانە مەیلی ئاویەتی
ئەرێ بۆ ڕێبوار کوشتن بەخودا چاوەچاویەتی
ئەرێ وەڵڵا چاوەچاویەتی
هاوڕێیان تەنانت لەسەر نێو و وێنەی ئەم خانمە گۆرانیبێژە هیچ سەرچاوە و بەڵگەیێکی متمانەپێکراومان لەبەردەست نییە، تکایە ئەگەر زانیاریی جێی باوەڕتان لەسەری هەیە بۆمانی بنووسن