فواد یارە

بار و بار و بار دەکا

بە دەنگی: فواد یارە
شێوەزار: سۆرانی
186
بار و بار و بار دەکا
داوای شەدەی لار دەکا
وەی شەدەی لارم بۆ کڕیوە
داوای گوارەی زێڕ دەکا

چاوت ئەستێرەی ڕۆژێ لەگەڵ مانگ بە جووتە
ئەگەر کۆچەکەت لێنا زۆرم زگ بە خۆم سووتا
بار و بار و بار دەکا
داوای شەدەی لار دەکا
وەی شەدەی لارم بۆ کڕیوە
داوای گوارەی زێڕ دەکا

ماڵیان لەسەر دەراوێ
ئەو چەپکە گوڵەم بۆ باوێ
پڕ بە دڵ خۆشم دەوێ
چاوجوان بۆ ئەمنت ناوێ
بار و بار و بار دەکا
داوای شەدەی لار دەکا
وەی شەدەی لارم بۆ کڕیوە
داوای گوارەی زێڕ دەکا

چاوت ئەستێرەی ڕۆژێ هەڵدێ بەریبەیانی
توخودا دەرکەم لێ وەکە کوشتمی سۆزەی زریانی
بار و بار و بار دەکا
داوای شەدەی لار دەکا
وەی شەدەی لارم بۆ کڕیوە
داوای گوارەی زێڕ دەکا