با دانیشین دووبەدوو کچێ کەڵەگەت و خاڵ لە ڕوو
بەژن نەمامی سنجوو وەی لە باغی قیبلەی*؟؟؟ هەڵچوو
خزمینە مەمکەن لۆمە بۆ یار ئاورم تێ بەربوو
ئاوری لە من بەرداوە مەمکی خڕە وەک هوڵوو
ئەرێ دەنگ دێ لە شیلانەکەی با بچینە گوێی بانەکەی
بانگ کەین کچە جوانەکەی بێتەوە لە ناو ڕانەکەی
بەو شەوی بارانەکەی دەخزێ بۆ هەیوانەکەی
ماچ کەین سەرکوڵمانەکەی با کوێر بێ جیرانەکەی
بە تاو دیم دواندم بە زار*؟؟؟ وەی عەنتیکە و مەزەدار
شۆخ و شەنگ و گوێ بەگوار بۆ تۆ مردم خات/خاس*؟؟؟ عوزار
شۆخ و شەنگ و گوێ بەگوار بۆ تۆ مردم بووکی پار
زیادە لەو عەبدی خودا شووی کرد بە گولەی دەغەزار
نەخۆشم بۆ تووران گیان وەی لەبۆ سەیزادە عوزار
ئەرێ دەنگ دێ لە شیلانەکەی با بچینە گوێی بانەکەی
بانگ کەینە کچە جوانەکەی بێتەوە لە ناو ڕانەکەی
بەو شەوی بارانەکەی دەخزێ بۆ هەیوانەکەی
ماچی کەین کوڵمە جوانەکەی با کوێر بێ جیرانەکەی
دەرد و دەرمانم *؟؟؟ بەراتێ/بوێر سنگدم/لنگدم گەیە بەرەپێت*؟؟؟
دەرد و دەرمانم *؟؟؟ بەراتێ
لەبەر بابت ناوێری بۆیە گلەییە ناکەم لێت
شێت و شەیدام، دێوانە بۆ تۆ بوومە کێوی وەک شێت
وەرە یار/خودایە تاکو مردن من هەر حەیام/هەویام وا دەچێت*؟؟؟
ئەرێ دەنگ دێ لە شیلانەکەی با بچینە گوێی بانەکەی
بانگ کەین لە توورانەکەی بێتەوە لەسەر ڕانەکەی
ماچ کەین کوڵمە جوانەکەی با کوێر بێ جیرانەکەی
ئەرێ دەنگ دێ لە هەیوانەکەی
دەرد و دەرمانم کاڵێ کەزیەت بەندی ڕەشماڵێ
سێ گەز بە گەزی سابڵاغ باسکم لە گەردنت هاڵێ
تۆ بچۆ بابت ڕازی بکە دایکت بۆ من هیچ ناڵێ
تووران گیان یەکجار عەیبە لەبۆت بکەم ماڵە و ماڵێ
ئەرێ دەنگ دێ لە شیلانەکەی با بچینە گوێی بانەکەی
بانگ کەین لە توورانەکەی بێتەوە لە ناو ڕانەکەی
بەو شەوی بارانەکەی دەخزێ بۆ هەیوانەکەی
ماچ کەین کوڵمە جوانەکەی با کوێر بێ جیرانەکەی
*؟؟؟= ئەو بەشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن
زۆر سپاس