نەرم و نۆڵ و گرد و مرد دەستم لەبۆ مەمکی برد
کوڵمی سێوی لاسوورن تێیدایە خاڵی ورد ورد
کفرێ لە من واقیع بوو داوای دوو ماچم لێ کرد
ڕەبی ماڵم وێران بێ من کفری وام بۆچی کرد
ئەرێ دەنگ دێ لە بەرموورەکەی
کوشتمی کوڵمە سوورەکەی
بە دەڵاڵ چم بۆ نەکرا خۆم بخەمە لای پوورەکەی
خزمینە مەمکەن لۆمە عاشقم بە پاموورەکەی
نەخۆش و دەردەدارم بۆ بەلەکە توورەکەی
ئەرێ بۆ بەلەکە توورەکەی
لەبەر ئەو ژنە ڕەشتاڵە قەدی دەڵێی شمشاڵە
من سەر کەمە سەر ڕانت پێم دادە بەو دەسماڵە
گەر گولە پرسی کێیە ڕامژێنە بڵێ منداڵە
گەر بوو یەکجار چەقەی کرد بمشێلە بڵێ بێ حاڵە
ئەرێ دەنگ دێ لە شیلانەکەی با بچینە گوێی بانەکەی
بانگ کەینە ژنە جوانەکەی بێتەوە لە ناو ڕانەکەی
بەو شەوی بارانەکەی دەخزێ بۆ هەیوانەکەی
ماچ کەین کوڵمە جوانەکەی با کوێر بێ جیرانەکەی
ئەرێ با بمرێ جیرانەکەی
ئەی قاسپاندم چون کەو گێڵم خوارد چون مار
زەوقم
ئەڵقەم دا لە دەور سەوڵ پای چنار
ئەرێ پرسیم جە چنار بەرزی سەر کانی
ئەحواڵ لەیلەکەم ناشێ نەیزانی
ئامان ئامان ئەی بێ وادە پیرم ئەی گیان
ئامان ئامان ئاخ ئەمان... ئەی گیان
دەردت لە ماڵم هەمین زەحمەتە بە بێت بژیم
لەسەر سینگت نووسراوە ئەلف و لام و میم و جیم
سینگت مەکتەبی تاران لێی دەردەچێ معەلیم
حەیفە بۆ ماینی کەحلان سواری بێ گۆڵە بارگین
ئەرێ دەنگ دێ لە شیلانەکەی با بچینە گوێی بانەکەی
بانگ کەینە ژنە جوانەکەی بێتەوە لە ناو ڕانەکەی
بەو شەوی بارانەکەی دەخزێ بۆ هەیوانەکەی
ماچ کەین کوڵمە جوانەکەی با بمرێ جیرانەکەی
ئەرێ با کوێر بێ جیرانەکەی
هاتووم لەلای نەڵێنێ غەوس لە منت نەسێنێ
سێ جارم خۆ پێ گرتووە سێ قامک کورتی دێنێ
تەمەنا دەکەم لە خودا وەی غەوس لە منت نەسێنێ
ئاوری لە من بەرداوە و لێم زیزە نامدوێنێ
ئەرێ دەنگ دێ لە شیلانەکەی با بچینە گوێی بانەکەی
بانگ کەینە ژنە جوانەکەی بێتەوە لە ناو ڕانەکەی
بەو شەوی بارانەکەی دەخزێ بۆ هەیوانەکەی
ماچ کەین کوڵمە جوانەکەی با کوێر بێ جیرانەکەی
ئەرێ با بمرێ جیرانەکەی