حەسەن دەرزی

ئای شل

بە دەنگی: حەسەن دەرزی
شێوەزار: سۆرانی
196
دەمێک تۆ نەینێی شەو لە گۆنای سوور
خودا بیبڕێ ئەرێ لەیلا مەیلی دوور بە دوور
ئای شل وەی شل هەموو گیانت شل
بۆ بەجێت هێشتم ئەرێ نیولیرە لە مل
بۆ بەجێم دێڵی کاڵێی ماڵ کاول

هەر تەمێ لەسەر کێوێ ساکنە
حەتمەن ئەو تەمە ئەرێ چاوجوان هەناسەی منە
ئای شل وەی شل هەموو گیانت شل
بۆ وات لێ کردم ئەرێ چاوجوان نیولیرە لە مل
بۆ وات لێ کردم کاڵێی ماڵ کاول

دوو کەو لە قەفەس گفتوگۆیانە
باسی بێمەیلی ئەرێ کاڵێ ئەمن و تۆیانە
بۆ من و تۆ دەگرین لەسەر خۆیانە
ئای شل وەی شل هەموو گیانت شل
بۆ وات لێ کردم ئەرێ چاوجوان نیولیرە لە مل
بۆ وات لێ کردم کاڵێی ماڵ کاول

شەو و ڕۆژ دایم دەم لە ناو دەم بوو
ئەتۆ پێم بڵێ کاڵێ بۆ لە بیرت چوو
ئەتۆ پێم بڵێ بۆ لە بیرت چوو
ئای شل وەی شل هەموو گیانت شل
بۆ وات لێ کردم ئەرێ چاوجوان نیولیرە لە مل
بۆ وات لێ کردم کاڵێی ماڵ کاول