سابیر کوردستانی

گریانم دێ

بە دەنگی: سابیر کوردستانی
شێوەزار: سۆرانی
167
وتم جوانێ دڵم بریندارە
چی بکەم ئیمڕۆ دڵم بریندارە
تۆ وەرە لەیلەکەم
تۆ دوختۆری تۆ تەبیبی
هەر تۆی چارەم
ئەی ئەمان... کەسی بابی من دەبا هەر نەمێنم
ئای لە من نیوەشەوە

وتم یار دڵم بریندارە تۆ وەرە بیبژوێنە
بە گفت و قسەی خۆش پێی وتم خۆ من پزیشک نیم
ئەی ئەمان... ئاخ دەبا هەر نەمێنم

گریانم دێ بەم حاڵە بۆ ئەم ژینە سەخت و تاڵە
وەرە هەردووکمان جووت بین بڕۆین بەرەو گەڵاڵە

بە سەرخۆشم مەزانە تۆزێک وەرە باوەشم
لێم زیزە و بەژنێ باریک دەڕشێ فرمێسکی گەشم
لەم دونیا خۆشیم نەدی لەو دونیاش هەر بێبەشم

گریانم دێ بەم بەزمە بەم ئاوازە و بەو نەزمە
گریانم دێ بەو بەزمە بەو ئاوازە و بەو نەزمە
ئاوری لە من بەرداوە کوشتمی خاڵی فاتمە
ئاوری لە من بەرداوە کوشتوومی خاڵی فاتمە