سابیر کوردستانی

کەتان کەتانە

بە دەنگی: سابیر کوردستانی
شێوەزار: سۆرانی
185
کەتان کەتانە و ئەی هاوار عەمرم کەتانە
کەتان کەتانە و با بمرم عەمرم کەتانە
بمدەرێ ماچێ ئەی هاوار خاڵ دانە دانە
دەی دەی خزمی خۆمانە، خزمی خۆمانە

ئەگەر بەبێ تۆ جوانێ ژن بچمە زەماوەن
ئەگەر بەبێ تۆ ئەی هاوار بچمە زەماوەن
حاکم با بمگرێ و ئەی هاوار بمدا لە پاوەن
کەتان کەتانە و با بمرم عەمرم کەتانە
بمدەرێ ماچێ دە وەرە دەی شەو لەو سەربانە
دەی دەی بە مەحرەمانە

کفنەکەم ببڕە و ئەی هاوار بە دەمی مقەست
کفنەکەم ببڕە و دە وەرە دەی بە دەمی مقەست
بە شەرت مەیلی یاری خۆم بەر نادەم لە دەست
کەتانە عەمرم کەتانە
کەتان کەتانە و ئەی هاوار عەمرم کەتانە
کەتان کەتانە و با بمرم عەمرم کەتانە
بمدەرێ ماچێ دە وەرە دەی شەو لەو سەربانە
بمدەرێ ماچێک ئەی هاوار شەو لەو سەربانە