سابیر کوردستانی

کچ دەڵێ منیان دا بە شوو

بە دەنگی: سابیر کوردستانی
شێوەزار: سۆرانی
216
کچ دەڵی منیان دا بە شوو هەرچەندە بە دڵیشم نەبوو
خوایە شوکرم بە کاری تۆ قسمەت و نسیبم وا بوو

دایکی هات وڵامی داوە
وتی کچم چی ڕوویداوە
وەرەوە بۆ لای دایکی خۆت
دامەنیشە لای ئەو پیاوە
کچ دەڵێ... منیان دا بە شوو هەرچەندە بە دڵیشم نەبوو
خوایە شوکرم بە کاری تۆ قسمەت و نسیبم وا بوو

وڵامی داوە کچی جوان
وتی زۆر عەیبە دایە گیان
کارێکی وات بە من کردووە
بە تەمای پێم بیکەی بە دووان
کچ دەڵێ... منتان دا بە شوو هەرچەندە بە دڵیشم نەبوو
کچ دەڵێ... منیان دا بە شوو هەرچەندە بە دڵیشم نەبوو
خوایە شوکرم بە کاری تۆ قسمەت و نسیبم وا بوو

وەڵامی داوە ئیمجارە وتی بەدبەختی بێچارە
خەبەرم نییە لەم کارە تەنها باوکت تاوانبارە
کچ دەڵێ... منیان دا بە شوو هەرچەندە بە دڵیشم نەبوو
خوایە شوکرم بە کاری تۆ قسمەت و نسیبم وا بوو