ئەرێ سێ جار بەو مانگە گیانە خەرمانەی داوە
ئمجا سێ جار بەو مانگە وەڵا خەرمانەی داوە
ئەوە هێشتا مەیلی تۆم جوانێ گیان بە کەس نەداوە
ئاخ تەنکە، تەنکە گیانم تەنکە ئەم لارە و لەنجە تەرک کە
ئمجا هەر کۆچ کۆچت بوو گیانە کۆچت کرد بە ڕاست
ئمجا هەر کۆچ کۆچت بوو وەڵا کۆچت کرد بە ڕاست
ئەوە بێوەفاییت کرد جوانێ گیان دوعات لێم نەخواست
ئمجا بێوەفاییت کرد وەڵا دوعات لێم نەخواست
تەنکە گیانم تەنکە ئەم لارە و لەنجە تەرک کە