سابیر کوردستانی جەلال سەعید

چاومەستێ

بە دەنگی: سابیر کوردستانی و جەلال سەعید
شێوەزار: سۆرانی
183
چاومەستێ و چاومەستێ چاومەست لە من تۆراوە
تەعجوب لەو کچە دەمێنم بۆچ وا مەیلی منی ناوە

ئەرێ هەستە دوو بە دوو گیانە ڕوو لە گەردوون کە
ئەرێ سەرێ هەڵێنە دەی ڕوو لە گەردوون کە
کچێ تەماشای بڵێسەی دەی دەی پیرە دەروون
ئەوە تەماشای بڵێسەی بیللا پیرە دەروون کە
چاومەستێ چاومەستێ چاومەستێ چاومەستێ
چاو مەستێم لێ زیز بووە
هەموو کەس ئاشت دەبێتەوە
بۆچ تۆ ئەمنت لە بیر چووە

هەستە با بیکەین جوانێ گیانە دوو دەست لە گەردن
ئەرێ هەڵسە با بیکەین گیانە دوو دەست لە گەردن
ئەوە ناوەخت پەیدا بێ وەڵا لە ناکاو مردن
ئەرێ لە ناکاو مردن وەڵا پەیدا بێ مردن

ئەرێ لە من مەپرسە گیانە ئەوڕۆ دڵتەنگم
ئەرێ لە من مەپرسە کچێ ئەوڕۆ دڵتەنگم
ئەوە تۆزی غەریبی ڕەحمان نیشتووە لە ڕەنگم
ئەوە تۆزی غەریبی بیللا نیشتووە لە ڕەنگم

ئەرێ هەرچەن سەیر ئەکەم جوانێ ڕێی ماڵتان دیارە
ئەرێ هەرچەن سەیر ئەکەم وەڵا ڕێی ماڵتان دیارە
بەخودا وەک مۆم دەسووتێم وەڵا چارم ناچارە
ئیمجا وەک مۆم دەسووتێم وەڵا چارم ناچارە
چاومەستێ چاومەستێ چاومەست لە من تۆراوە
تەعجوب لەو کچە دەمێنم بۆچ وا مەیلی منی ناوە
تەعجوب لە یار دەمێنم بۆچ وا مەیلی منی ناوە

پیرم و لەوەتەی لە بیرمە ژیانم تاڵە
هەر خۆزگە بە پار، گلەیی لە ئەمساڵە
ئەوە مردن هات دەمەوێ مەیگێڕ
دوا *؟؟؟ لە فریامی خەی ئاخر پیاڵە

هاتووە لە لای نەڵێنێ لێم زیزە و نامدوێنێ
کاک ڕەحمان ڕاوەستاوە گشت موڵکی دنیا دێنێ
چاومەستێ
چاومەستێ چاومەستێ چاومەست لە من تۆراوە
چاومەستێ و چاومەستێ چاومەست لە من تۆراوە
دە بڵێن بە یاری تازە بۆچ وا مەیلی منی ناوە

ئەرێ ئێستا لە خانە گیانە خانەی بەردێنە
ئەرێ ئێستا کە لە ناو وەرە خانەی بەردێنە
ئەوە بە خەمی تۆوە کچەتیو ئەو دڵەم خەمگینە
ئەوە بە خەمی تۆوە بیللا ئەو دڵەم خەمگینە
چاومەستێ و چاومەستێ چاومەستێ و چاومەستێ
چاومەستێم لێ زیز بووە
هەموو کەس ئاشت دەبێتەوە
بەس تۆ ئەمنت لە بیر چووە

*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ساق نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن
زۆر سپاس