خەلیل سەدیقی

کوڕە مەکە شیرەکەم لێ دەڕژێ

بە دەنگی: خەلیل سەدیقی
شێوەزار: سۆرانی
428
قوربانت بم ئەی بای شەوێ
خەو بێ لە چاوم ناکەوێ
دڵ مەجنوونە لەیلێی دەوێ
ئارامی گیانم هەتیو مەکە
دایکم دەمکوژێ کوڕە مەکە
شیرەکەم لێ دەڕژێ هەتیو مەکە

ڕۆژی جومعان پاش سەڵایە
دوو شت خۆشن لە دنیایە
ئیمان و چاوی لەیلایە
ئارامی گیانم هەتیو مەکە
دایکم دەمکوژێ کوڕە مەکە
شیرەکەم لێ دەڕژێ هەتیو مەکە

قوربانت بم ئەی ماست لە شان
سەر کوڵمەت دەگرم بە دان
تۆ خاتوزین من کە مەم
ئارامی گیانم هەتیو مەکە
دایکم دەمکوژێ کوڕە مەکە
شیرەکەم لێ دەڕژێ هەتیو مەکە

هەرچەند دەکەم دڵ پیر نابێ
دەستم لە مەمکی گیر نابێ
یار منداڵە بۆم ژیر نابێ
ئارامی گیانم هەتیو مەکە
دایکم دەمکوژێ کوڕە مەکە
شیرەکەم لێ دەڕژێ هەتیو مەکە

قوربانت بم ئەی بای شەوێ
خەو بێ لە چاوم ناکەوێ
دڵ مەجنوونە لەیلێی دەوێ
ئارامی گیانم هەتیو مەکە
دایکم دەمکوژێ کوڕە مەکە
شیرەکەم لێ دەڕژێ هەتیو مەکە