
ئەی دەڵێن لە بانە هەی وەی شەدە هەرزانە
ئەرێ دەڵێن لە بانە هەی وەی شەدە هەرزانە
ئەرێ شەدە قابیلی هەی وەی باڵابەرزانە
ئەی چ بکەم نیمە چارە
هەی چ بکەم نیمە چارە
دڵ عاشقە و بریندارە
یاری خۆمە و لێم بێزارە
ئەرێ شەدەیەک لار هاتووە هەی وەی لە بۆکان واوە
ئەرێ عەمر و چاوی من هەی وەی لەسەری ناوە
ئەی چ بکەم نیمە چارە
دڵ عاشقە و بریندارە
یاری خۆمە و لێم بێزارە
ئەرێ ئەو چاوە بازەی هەی وەی بوون بە جەلابم
ئەی پێیان بفەرموو چاوجوان نەدەن عەزابم
ئەی چ بکەم نیمە چارە
دڵ عاشقە و بریندارە
یاری خۆمە و لێم بێزارە
ئەرێ چ خوابەردارە هەی وەی لە منت گرتووە قین
ئەرێ کراس لە ماسی*؟؟؟ هەی وەی کەوشەکەت پۆتین
ئەی چ بکەم نیمە چارە
وەی چ بکەم نیمە چارە
یاری خۆمە و لێم بێزارە
*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن
زۆر سپاس