بڵند ئیبراهیم

دووری تۆ

بە دەنگی: بڵند ئیبراهیم
شێوەزار: سۆرانی
186
دووری تۆ بۆ من ئەو ئازارەیە تەنها نزیکت دایدەمرکێنێ
خۆ نزیکی تۆش بۆ من مەحاڵە بۆیە تا مردن هەر دەمسووتێنێ
بۆچی وا دووری؟ لەبەر چی دووری؟
نێوان من و تۆ بۆ وا دوور بووە
بۆچی ڕێگایەک نییە بۆ لای تۆ
ئەی ناڵێن دنیا زۆر پێشکەوتووە!
ئای لە دووری تۆ، ئای لە دووری تۆ
ئای چیم بەسەر هات لە پێناوی تۆ
من ساتێک نییە بیری تۆ نەکەم
تۆش یەک جار ناڵێی ئەرێ ماوی تۆ

گیانە گوێت لێمە باسی چی دەکەم؟ باسی دڵێکە بیری تۆ دەکات
باسی دەردێکە ناوی دوورییە هەر کەس تووشی بێت لە ناوی دەبات
بۆچی وا دووری؟ لەبەر چی دووری؟
نێوان من و تۆ بۆ وا دوور بووە
بۆچی ڕێگایەک نییە بۆ لای تۆ
ئەی ناڵێن دنیا زۆر پێشکەوتووە!
ئای لە دووری تۆ، ئای لە دووری تۆ
ئای چیم بەسەر هات لە پێناوی تۆ
من ساتێک نییە بیری تۆ نەکەم
تۆش یەک جار ناڵێی ئەرێ ماوی تۆ